كه‌شناسی هەرێم : باران و بروسکە ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و سبه‌ی بۆ کاتەکانی ئێوارە رێژەیەکی کەمی پچڕ پچڕ هەندێك لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگریتەوە، هه‌روه‌ها بروسکە لەناوچە بەرزەکان ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ- مام ناوەند و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبەی سێشەممە ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی تاوەباران و بروسکە لەهەندێك لەناوچەکانی بادینیان و سنوری قەزای ئاکرێ تاکو ناوچە سنوریەکان باکور دەگرێتەوە و پێشبینی ژمارەیەکی زۆر بروسکە لیدان لەم ناوچانە دەکرێت.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبه‌ی بۆ کاتەکانی ئێوارە رێژەیەکی کەمی پچڕ پچڕ هەندێك لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگریتەوە، هه‌روه‌ها بروسکە لەناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گردولەکان و هەروەها روە دەشتایەکان مەترسیدارە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی:
سلێمانی : 24پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان :28 پلەی سیلیز
