كوردستان... دەستنیشانکردنی سێ حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لەلایەن تیمەکانمانی تەندروستیەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ،وەزارەتی تەندروستی دەستنیشانکردنی سێ حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لە لایەن تیمەکانی تەندروستیەوە رایگەیاند، داواشی لەهاوڵاتیان کرد، خۆیان دوور بگرن لە شوێنی نافەرمی.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیه گواستراوەکان و بەرەوامی ڕووپێووی دۆزینەوەی حاڵەتەکان، سێ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەستنیشانکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پشکنینی تاقیگەیی رۆژانە بۆ کارمەندانی شوێنە گشتیەکان و دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی، سێ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسیHIV بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئەیدز لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەستنیشانکرا کە لە ساڵۆنەکانی ئافرەتان کاریان دەکرد و هەموویان بیانی بوون و لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادارکرایەوە و رێککاری پێویست وەرگیرا.
باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە خۆیان دوور بگرن لە شوێنی نافەرمی، پێویستە سەردانی شوێنی فەرمی بکەن و لە شوێنە گشتیەکان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بکەن و لە هەر گومانێک لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەکی نا تەندروست ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە لە رێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندی یان سندوقی سکاڵا تیمەکانی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە.
