كوژرانى ئەمیرێکی داعش و یاریدەدرەکەی کوژران لە سەڵاحەددین
ئەمڕۆ چوارشەممە ، سەرچاوەیەکی ئەمنی، کوژرانی ئەمیرێکی داعش و یاریدەدەرەکەی لە هێرشێکی ئاسمانیان بە فڕۆکەی 'ئێف 16' لە چیاکانی پەڵکانە راگەیاند.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیاکانی ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاندووە، "شەوی ڕابردوو لەلایەن فڕۆکەی 'ئێف 16'ـی عێراقیەوە هێرش کراوەتە سەر چەند شوێنێکی ڕۆژئاوای چیای پەڵکانە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، لە ئەنجامدا ئەمیرێکی داعش بەناوی 'ئەبو ئەحمەد' و یەکێک لە هاوەڵەکانی کوژران."
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو دوو کەسە کوژراوە خەڵکی عێراق بوون و بە ئەندامی هێڵی دووی هەیکەلی سەرکردایەتی داعش هەژمارکراون."
باسی لەوەش کرد، "هێزێکی ئەمنی هاوبەش لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەمەبەستی پشکنین، گەیشتنە شوێنی هێرشە ئاسمانییەکە و کوژراوەکانیان ناسیوەتەوە."
جەختیشی کردەوە، "ناوچەکە شوینێکی ئاڵۆزە و پێدەچێت ڕێکخراوەکە حەشارگەی نهێنی لەوێ هەبێت."
