كۆریای باكور بۆردومانی کۆریاى باشور دهكات
بهیانی ئهمڕۆ كۆریای باكور به 200 گولـله تۆپ كۆریای باشوری بۆردومان كرد، دهسهڵاتدارانی كۆریای باشوریش داوای چۆڵكردنی بهشێك له دورگهكان دهكات.
بهرپرسێكی وهزارهتی بهرگری كۆریای باشور له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا رایگهیاند؛ كۆریای باكور نزیكهی 200 گولله تۆپی ئاڕاستهی دورگهی (بۆنیبۆنگ) كردوه و بهرپرسانی ئهو ناوچهیهش داوایان كردوه ئهو دورگهیه چۆڵ بكرێت.
دوێنێ پێنجشەممە، کۆریاى باکور بە توندى ئیدانەى ئەو مانۆرە سەربازییەى کرد کە کۆریاى باشور لە ساڵى نوێ ئەنجامیدا، ئەمەش مەترسییەکانى توندبونى گرژییەکانى نێوان هەردو کۆریاکەى زیاتر کردووە.
ئەم بۆردومان و گرژییانەى نێوان باکور و باشور لەکاتێکدایە، پەیوەندی نێوان هەردو وڵات لە ئاستێکى خراپدایە و پێشتریش ئاژانسەکانى هەواڵى کۆریاى باکور ئاماژەیان بۆ ئەوەکردبو کە کیم جۆنگ ئون، رێبەرى کۆریاى باکور سەردانى شوێنى تایبەت بە دروستکردنى موشەکى بالیستى کیشوەربڕى کردوە و جەخت لە ئامادەکارییەکان کردوەتەوە بۆ روبەڕوبونەوەى "دوژمنان".
