كۆشكی سپی: تره‌مپ "بێزاره" له كۆبونه‌وه‌كانی ئۆكرانیا
كارۆلین لیڤیت وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێزاره له‌و كۆبونه‌وه بێكۆتاییانهی له‌سه‌ر ئۆكرانیا ئه‌نجامده‌درێن، جه‌ختیشیكرده‌وه، تره‌مپ "نایه‌وێت قسه‌ی زیاتر بكرێت، به‌ڵكو هه‌نگاوی كرداری ده‌وێت كه كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت".
كارۆلین لیڤیت لهۆنگرهیهكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تره‌مپ زۆر نیگه‌رانه له هه‌ردولا له شه‌ڕی ئۆكرانیا، هه‌روه‌ها "بێزاره له كۆبونه‌وه له پێناو كۆبونه‌وه‌دا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیداره‌ی تره‌مپ تا ئێستا بڕیاری به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا نه‌داوه كه بڕیاره له كۆتایی هه‌فته‌كه‌دا له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت.
وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕونیكرده‌وه، تره‌مپ ته‌نها كاتێك شاندێكی ئه‌مریكی ده‌نێرێت كه ئه‌گه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاشتی هه‌بێت و جه‌ختیشیكرده‌وه كه تره‌مپ "ده‌یه‌وێت ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی پێبێت".
