كۆمیسیۆن: زیاتر له 1200 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌دواداچوون بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختی كرده‌وه كه تۆماری زیاتر له 1200 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 500 هه‌زار بریکاری سیاسی بۆ بەدواداچوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانی ساڵی 2025 كردووه.
ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، حه‌سه‌ن هادی زایر، به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگه‌یاند: "كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لەرێگەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه بانگهێشتی 90 باڵیۆزخانه‌ی كردووه بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی 2025،" ڕوونی كرده‌وه كه "ژماره‌ی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه تۆماركراوه‌كان تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 1200 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، كه نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین وڵات و ڕێكخراو ده‌كه‌ن، له‌وانه كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئیداره هه‌ڵبژاردنییه عه‌ره‌بییه‌كان، سه‌ره‌ڕای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه 37 چاودێری لێی به‌شدارن بۆ به‌دواداچوون بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو وێستگه‌كاندا."
وتیشی: "55 ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و بیانی له كه‌ناڵ و ڕۆژنامه و ئاژانسه‌كان ڕووماڵی ئه‌م ڕووداوه هه‌ڵبژاردنییه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه خۆجێییه‌كان كه ژماره‌ی چاودێره‌كانیان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی یه‌ك ملیۆن چاو‌دێر، هه‌روه‌ها 500 هه‌زار بریکاری قه‌واره‌ی سیاسی په‌سه‌ندكراو."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "كۆمیسیۆن كاری كردووه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی گه‌وره له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چاودێران و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بۆ دڵنیابوون له شه‌فافییه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ڕووماڵكردنی به شێوه‌یه‌كی گشتگیر له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكاندا."
