كەسوكاری خانەوادە كوژراوەكەی گرێزە رونکردنەوەیەک لەبارەی روداوەکەوە دەدەن
پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو لە گوندی گرێزەی سنووری سەیدسادق شهش كهس كوژران كه ئهندامی یەک خێزان بوون، کەسوکاری خانەوادە کوژراوەکە ئەمشەو رونکردنەوەیەکیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکردەوە لەبارەی روداوەکە ،ئاماژەیان بەوەدا کە کوڕەکەیان باری دەروونی تەواو نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە، كەسوكاری ئەو خێزانەی كە لە گوندی گرێزەی سەیدسادق کە شەش ئەندامی خێزانەکە كوژران، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو كوڕەی كە هەفتەی رابردوو پێنج ئەندامی خێزانەكەی كوشت، ماوەی چەند ساڵێكە لە وڵاتی بەریتانیا دەژیت و دوە رۆژ پێش رووداوەكە گەڕاوەتەوە كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنجە هیچ كێشەیەكی نەبووە و وەك گەنجێكی دیندار نوێژ و رۆژوی گرتووە و سەردانی مزگەوتی كردووە، بەڵام وەك ئەوەی هەستی پێكرابوو ماوەیەك پێش ئێستا باری دەروونی تێكچووە و ئەو رووداوەی لێ كەوتووەتەوە.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی باوكی ئەو گەنجە نەشتەرگەری بۆ كراوە و گەنجەكەش لەو كاتەدا لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و كەسوكارەكەی سەرقاڵ بوون بە حاجی سالاری باوكیەوە و ئاگاداری دۆخی ئەو گەنجە نەبوون و لەگەڵیدا نەبوون و تا رووداوەكەی لێكەوتووەتەوە.
