كەشناسی هەرێم : سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له ناوچه‌كانی گه‌رمیان ده‌گاته 48 پله‌ی سیلیزی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان به گشتی ساماڵ ده‌بێـت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بیت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور له باكوری هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزده‌بنه‌وه.
پلەکانی گەرمای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت:-
هه‌ولێر : 45 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 43 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 44 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 47 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 46 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 43 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 41 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 35 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان 48 پله‌ی سیلیزی
