كەشناسی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ڕۆژی یەكشەمەوە شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ ڕو لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەكات و تا دوا نیوەڕۆی ڕۆژی دوشەممە بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، "پێشبینى دەکرێ لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ڕێژەیەکى زیاتر بارانى لێ ببارێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینى دەکرێ ڕۆژى یەکشەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواوبێت، لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژی دوشەممەش نمەبارانى پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى گەرمیان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم، لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما (3 بۆ 5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینى دەکرێ لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ڕێژەیەکى زیاتر بارانى لێ ببارێت.
