لاهور تاڵەبانی به لیستێکی جیا هەڕەشه له دەستکەوتەکانی یەکێتی دەکات
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار، ئەمڕۆ هەینی، ئاشکرایکرد کە لاهور تاڵەبانی سەرکردەی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی، بەنیازە بە لیستێکی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵی "موتەڵع"ی ڕاگەیاند: "یەکێتی لەوە دەترسێت هەڵبژاردنی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، چ ناوخۆیی بێت یان پەرلەمانی، بەهۆی نەبوونی یەک سەرچاوەی بڕیاری سیاسی لەنێو حیزبەکەدا بۆیە نارەزایی دەربڕی لەسەر وادەی پێشوەختەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکاندا".
روونیشیکردەوە، "لاهور تاڵەبانی، بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ئامۆزاکانی، سەبارەت بە رووداوەکانی کەرکوک و لەدەستدانی دەسەڵاتیان لە پارێزگاکە، بەنیازە لیستێکی هەڵبژاردنی جیا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دامەزرێنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناکۆکی ئامۆزاکان لاهور و پافڵ تاڵەبانی کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرسە سیاسی و هەڵبژاردنەکان هەبووە".
