لاپەڕەیەکی نوێ لە سویدە... سوپای سوریا دەست بە کشانەوە دەکات لە شارەکە
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا رایگه‌یاند، دوای بڵاوه‌پێكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له سوه‌یدا، ئه‌مشه‌و سوپای سوریا ده‌ستی به كشانه‌وه كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا، سوپا ده‌ستیكردوه به كشانه‌وه له پارێزگای سوه‌یدا، به‌ڵام بۆردومانی ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دواده‌خات.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا پشتڕاستیكرده‌وه، ڕێككه‌وتنێكی نزیك له نێوان ئیسرائیل و سوریا هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به‌و دۆخه ئاڵۆزه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوریا پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی واشنتن و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه.
پێشتریش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له حكومه‌تی سوریا كرد هێزه‌كانی له پارێزگار سوه‌یدا بكشێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ڕێگه بدات به كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان.
