له شاری هەولێر ئیڤێنتی هەڵمەتی رووبەروبونەوەی قەڵەوی بەرێوەچوو
له شاری هەولێر ئیڤێنتی هەڵمەتی رووبەروبونەوەی قەڵەوی بەرێوەچوو.
ئەمرۆ شەممە (23ـی کانونی یەکەمی 2023)، ئیڤێنتی هەڵمەتی رووبەروبونەوەی قەڵەوی لەلایەن رێکخراوی ئەربیل ئەڵاینس و ماڵی وەرزش و خۆراک بەرێوەچوو.
لە ئیڤێنتەکەدا جەخت لەسەر ئامانجی چاڵاکییەکە کرا و دووپاتکرایەوە کە قەڵەوی لە ئێستادا وەك حاڵەت نابینرێت بەڵكو وەك نەخۆشیەكی ئاڵۆز سەیردەكرێت، تەنانەت لە رابردوو قەڵەوی یەكێك بووە لەو نەخۆشیانەی زۆرترین توێژینەوەی زانستی لەسەركراوە لەسەرانسەری جیهان.
لەو ئێڤینتە تیشک خرایە سەر گرنگی تەندورستی تاک و کۆمەڵ تاوەکو کۆمەڵگەیەکی ساخلەم دوور لە نەخۆشی قەڵەوی بێتە کایەوە، لەو رووەوە جەخت کرایەوە کە پرۆسەی كێش دابەزاندن ئیرادەی هۆشیاری و وەرزشی رۆژانەی پێویستە، كەسانی قەڵەو دەبێت ئەوە بزانن ئەو كارە پێویستی بە كاتەو دەبێت پێش دەستپێكردن بە پرۆسێسی كێش داگرتن لەرووی دەروونیەوە خۆی ئامادە بكات و بەرنامەی خۆراکی بگۆرێ و تا کۆتایی لەگەڵی بروات.
