لوبنان... پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل شكستیهێنا
ئەمڕۆ دووشەممە، نه‌بیه به‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان رایگەیاند پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكای بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل شکستیهێنا به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب .
نه‌بیه به‌ری له وتارێكدا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی دانوستانی پێشنیاركراوی نێوان لوبنان و ئیسرائیل شكستیهێناوه به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشنیارێكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆم باراك نوێنه‌ری ئه‌مریكا، لوبنانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ئیسرائیل پێشنیارێكی ئه‌مریكای ڕه‌تكردوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دانوستان كه به وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی دو مانگ ده‌ستپێده‌كات و به كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له خاكی لوبنان و ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دیاریكردنی سنور و دامه‌زراندنی ڕێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كان كۆتاییدێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕونیكرده‌وه، "هه‌ر دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه هه‌بو ده‌ستبه‌رداری بون، هه‌روه‌ها ته‌نیا میكانیزمێك كه ماوه لیژنه‌ی چاودێری ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی ئاگربه‌سته كه نوێنه‌ری وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار و سپۆنسه‌ری ڕێككه‌وتنه‌كه له‌خۆده‌گرێت.
