لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە،و لەماوەی چوار ڕۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستەکەن مووچەکانیان وەردەگرن .
بەپێی لیستەکە، ڕۆژی 14ی ئایار دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە ( 18 ی ئایاری 2025 ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
ڕۆژی 14ی ئایار کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە، خانەنشینی شارستانی، خاوەند پێداویستی تایبەت، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی ئایاریش، وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، خانەنشینی پێشمەرگە، دارایی و ئابووری، دەستەت دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم،کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن،دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار دابەش دەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە 18ـی ئایاریش، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، پێشمەرگە(دیوان-لیواکان)، بەڕێوبەرابەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، دابەش دەکرێت.

