لیژنه‌ی دارایی پەرلەمان دۆسیه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وتیان تاوتوێكرد كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مریكی دۆسیه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وتیان تاوتوێكرد كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و راشیگه‌یاند، "پێویسته هه‌رێم پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كان بێت، بۆئه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه پێشوازیان له شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كرد به سه‌رۆكایه‌تی جولی جۆنز ڕاوێژكاری ئابوری باڵیۆزخانه و كریس تۆرێس ڕاوێژكاری دۆسیه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌شی سیاسی.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، جگه له خستنه‌ڕوی ئاسته‌نگه داراییه‌كانی به‌رده‌م وڵات و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنی خشته‌ی بودجه‌ی 2025.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆسیه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت كرا كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ورده‌كاری په‌یوه‌ست به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خرانه‌ڕو له چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م دواییانه‌دا ده‌نگی له‌سه‌ر داب‌و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه نه‌وتییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقدا بگونجێت.
عه‌توا عه‌توانی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه، "پێویسته هه‌رێم پابه‌ند بێت به پێدانی داهاتی ناوخۆ به حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی، له‌وانه‌ش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی پرۆژه‌كان، به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به ناكۆكییه داراییه‌كانی هه‌ردولا".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "په‌رۆشی خۆی بۆ كۆتاییهێنان به هه‌مو ناكۆكیه‌كان و ڕاگرتنی قاچاخچێتی نه‌وت دوپاتكردۆته‌وه، چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری دارایی وڵات هه‌یه".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كاتی په‌سه‌ندكردنی خشته‌ی بودجه بۆ ساڵی 2025 كرا به ئامانجی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كان به‌پێی خشته‌ی كاتی دیاریكراو، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر زیادكردنی داهاتی نا نه‌وتی، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان بۆ پڕۆژه ناپێویسته‌كان، وه‌به‌رهێنان له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و په‌روه‌رده‌یی و پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت.
