لیژنەی دارایی:بەردەوامین لە گفتوگۆكردن لەسەر خشتەکانی بودجە
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بۆ پێداچوونەوە بە ناوەڕۆكی خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024، هاوكات سەرۆكی لیژنەكە، عەتوان عەتوانی دووپاتی كردەوە كە كۆبوونەوەی بەردەوامن لەگفتوگۆکردن لەسەر خشتەکانی بودجە.
عەتونی لەمیانی كۆبونەوەی لیژنەی دارایی رایگەیاند: "كۆبوونەوە بەردەوامەكان ئەنجام دەدەین بۆ تاوتوێكردنی خشتەی بودجەی 2024 و دیراسەكردنی سیاسەتی دارایی".
عەتوانی وتیشی: میوانداری وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەكەین سەبارەت بە خەرجییەكانی ئێستا و وەبەرهێنان و بڕگەكانی بودجەی پەیوەست بە دەستەبەركردنی پێداویستییە پێویستەكانی هاووڵاتی و گرێبەست و دامەزراندنەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی "كاتەكانمان سنووردارە، چونكە بڕیارە خشتەكان پێش دەستپێكردنی پشووی یاسادانان پەسەند بكرێن كە بڕیارە لە نۆی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت".
