لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان داوا دەکات سبەی خوێندن ڕابگیرێت بەهۆی شەپۆلی سەرما وسۆڵە
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان داوا لە وەزیری پەروەردە دەکات سبەی دووشەممە دەوامی فەرمی خوێندن ڕابگرێت، بەهۆی ئەو شەپۆلی ئێستای سەرما وسۆڵە.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە، مەحمود قەیسی، لە بەیاننامەیەکدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاندووە: “دوای چەندین بانگەوازی دایکان و باوکانی قوتابیان، و پێداچوونەوەمان بە ڕاپۆرتی دەسەڵاتی کەشناسی و پێشبینییەکانی پلە نزمبووەکانی گەرما هیوادارم پشووی فەرمی بۆ سبەینێ، دووشەممە، تەنها بۆ قوتابخانەکان ببەخشن، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی قوتابخانەکانمان کە شێوازی گەرمکردنی گونجاویان نییە”.
قەیسی ئاماژەی بەوەدا: “ئەو شەپۆلە سەرمایە سەختەی کە چەند پارێزگارێک تووشی دەبن، ڕەنگە مەترسی لەسەر تەندروستی قوتابیان دروست بکات، ئەمەش پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بەپەلە هەیە بەو پێیەی سەلامەتی منداڵەکانمان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە، هیوادارین ئێوەش بە بایەخەوە سەیری ئەم داوایە بکەن و بە زووترین کات بڕیاری گونجاو بدەن”.
