لیژنەی یاسایی پەرلەمانی پێشبینی ڕەتکردنەوەی تانەدان لە یاساکانی یەک سەبەتە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، محەمەد عەنوز، ڕایگەیاند، ئەو تانانەی کە لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دژى دانیشتنی دەرکردنی یاساکانی بەناو یەک سەبەتە کە بریتیین لە دەنگدان لەسەر هەمواری دووەمی گشتی یاسای لێبوردنی گشتی و هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی هەروەها یاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانی، کاریگەری ناکاتە سەر پەسەندکردنیان لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە.
عەنوز لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی "موتەڵع" ئاماژەی بەوەدا کە کەلەو بڕوادا نییە ئەگەری ئەوە هەبێت دادگای فیدراڵی ئەو تانەیە قبوڵ بکات کە لە دانیشتنەکەدا پێشکەش کراوە بۆ دەرکردنی یاساکانی تاکە دانیشتن، بەو پێیەی سازانی سیاسی بڕیاری پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی
داوە
وتیشی: سەرۆک کۆمار لە ماوەی دیاریکراودا سێ یاساکە پەسەند دەکات و ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، یاساکان بەپێی دەستوور بە پەسەندکراو دادەنرێت.
