لیڤەرپووڵ بە سێ گۆل بەرامبەر دوو گۆل بە توڵوز دۆڕا
لە کۆمەڵەی پێنجەمی یۆرۆپالیگ یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی توڵوزی فەرەنسی بوویەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و هەردوو یانە بەردەوام فشاریان لەسەر یەکتر دروست دەکرد و یانە فەرەنسیەکە لە خولەکی 36ی یارییەکە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لەلایەن ئارۆن دۆنوم .
لە گێمی دووەمدا هەرچەندە یانەی لیڤەرپووڵ باشتر یاریکرد بەڵام یانە فەرەنسیەکە دووبارە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لە خولەکی 58 لەلایەن دالینگا بەڵام لە خولەکی 73 لیڤەرپووڵ جیاوازیەکەی کەم کردەوە و کریستیان کاسریسی بەرگریکاری توڵوز بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد ، بەڵام پاش سێ خولەک فرانک ماجری سێیەم گۆڵی توڵوزی تۆمارکرد و بەڵام یانە ئینگلیزیەکە کۆڵی نەدا و لە خولەکی 89 دییگۆ جۆتا دووەم گۆڵی لیڤەرپووڵی تۆمارکرد.
سەرەنجام یانەی لیڤەرپووڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بە توڵوز دۆڕاو تووشی یەکەم شکسی هات لە یۆرۆپالیگ بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی مایەوە و یانە فەرەنسیەکە بە حەوت خاڵ لە پلەی دووەم جێگیر بوو.
