لیڤەرپووڵ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە توڵوزی بردەوە
لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی ئەوروپالیگ و لە کۆمەڵەی پێنجەم یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئەنفێڵد میوانداری یانەی توڵوزی فەرەنسی کرد.
لە تایمی یەکەم یانەی لیڤەرپووڵ باشتر بینرا و لە خولەکی نۆ لەلایەن دیێگۆ جۆتا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 16 یانەی توڵوز ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە لەلایەن زیجس دالینگا ، لە خولەکەکانی 31 و 34 لیڤەرپووڵ دوو گۆڵی تری تۆمارکرد لەلایەن هەردوو یاریزان واتارو ئیندۆ و داروین نۆنێز.
لە تایمی دووەم لیڤەرپووڵ بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەکەی لە خولەکی 65 گراڤانبێرگ چوارەم گۆڵی لیڤەرپووڵی تۆمارکرد و لە خولەکی دووی کاتی زیادکراوی تایمی دووەم محمد سەڵاح پێنجەم گۆڵی لیڤەرپووڵی تۆمارکرد.
سەرەنجام لیڤەرپووڵ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە نۆ خاڵ و یانەی توڵوز بە چوار خاڵ لە پلەی دووەمە.
لە یارییەکی تری کۆمەڵەی هەشتەم یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی میوانداری یانەی کارەباگی ئازەرباینجانی کرد و یارییەکەشی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لێبردەوە و یانە ئەڵمانیەکە کۆی خاڵەکانی گەیاندە نۆ خاڵ .
