لە بەردەم دادگای هەولێر و كەسێك دەستڕێژی گولـلە لە ژن و پیاوێك دەكات
ئەمڕۆ دوشەممە لە بەردەم دادگای هەولێر و كەسێك دەستڕێژی گولـلە لە ژن و پیاوێك دەكات و بەهۆیەوە پیاوەكە بریندار دەبێت و دوای چەند خولەكێك تەقەكەرەكە لەلایەن پۆلیسی دادگاوە دەستگیردەكرێت، هۆكاری ڕوداوەكەش بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێندرێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەردەم دادگای هەولێر، دەستڕیژی گولـلە لە ژن و پیاوێك دەكرێت كە لە دادگاكە هاتونەتە دەرەوە و بەهۆی تەقەكانەوە پیاوەكە بریندار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای چەند خولەكێك لە ڕوداوكە، پۆلیسەكانی دادگا توانیان تەقەكەرەكە دەستگیربكەن و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر كراوە بۆ كردنەوە پەڕاوی یاسایی و دەسپێكردنی لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕوداوەكەوە.
لەبارەی هۆكاری ڕوداوەكە، سەرچاوەكە بەمیدیاکان وتی، "هۆكاری ڕوداوەكە بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە". هەروەها بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.
