لە بەغدا... دیالۆگی عێراق و سویسرا بۆ پتەوکردنی هاوکارییە ئابووری و داراییەکان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە شاندێکی فەرمی فیدراسیۆنی سویسرا کرد و،لە میانی دیدارەکەدا ڕێگاکانی پتەوکردنی هاریکاری ئابووری و دارایی تاوتوێکرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی سویسرا لە عێراق، پێشوازی کرد لە شاندێکی فەرمیی فیدراسیۆنی سویسرا کە پێکهاتبوون لە وەزیری دەرەوەی سویسرا ئینیاتسیۆ کاسیس و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی سویسرا مایا ڕینیکێر.
وتیشی لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییە گشتییەکانی نێوان عێراق و سویسرا و ڕێگاکانی پتەوکردنیان لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێ کرا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لە ئێستادا بووژانەووی شارستانی و ئابووری بێ وێنەیە بەخۆوە دەبینێت و داوای لە کۆمپانیا سویسری و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان کرد چالاکانە بەشداری بکەن لە هاوبەشی گەشەپێدان و کار بکەن بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی دوولایەنەی کەرتی تایبەت لە نێوان عێراق و سویسرا، هەروەها ئەو دەرفەتانە بقۆزنەوە کە بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ڕەخساوە.
سەرۆکی وەزیران وەک ئەوەی لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەوەشی ڕونکردەوە، عێراق بە سەرکەوتنێکی گەورە هەڕەشەکانی تیرۆری تێپەڕاند و ئێستا سەقامگیری و ئاسایش بەخۆوەدەبینێت، هەروەها هەڵوێستی ڕوون و پرەنسیپی لەبارەی ململانێکانی ناوچەکە پاراستووە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە دەستدرێژییەکانی سەر غەززە و جەختیشی لەوە کردەوە کە گەشەسەندنی دیموکراسی لە عێراقدا ئاڕاستەکراوە بۆ گەیشتن بە هەموو شایستەکان و بەشداریکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.
لای خۆشیانەوە ئەندامانی شاندی سویسرا پێزانینی خۆیان بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان لە ناوچەکە، جگە لە پێشکەوتنە ئابوورییە دیارەکان و خێراکردنی چەرخی گەشەسەندن، کە پێگەی نێودەوڵەتی عێراق بەرز دەکاتەوە و ڕۆڵی سەرەکی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەچەسپێنێت.
