لە دەروازەی ئوم قەسر دەست بەسەر دەرمانی بەقاچاخبراودا گیرا
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دەستبەسەراگرتنی دەرمانی مرۆییدا بەقاچاخبراودا لە دەروازەی سنووریی بەندەری ئوم قەسری باکوور گیرا.
عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکان ، لە راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە: "بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی بەندەری ئوم قەسری باکوور، بە پشتبەستن بە زانیاریی تایبەتی دەستەکە، و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی زارەکیی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئوم قەسر، توانی کۆنتێنەرێک بگرێت کە باری دەرمانی مرۆیی قەدەغەکراو بۆ هاوردەکردن بوو و لە پشت کاغەزی چاپکردنەوە شاردراوەتەوە، کە ئامادەکرابوو بۆ قاچاخچێتی."
قەیسی ئاماژهی بۆ ئهوه کرد، "پڕۆتۆکۆلی دەستبەسەرداگرتن بە شێوەیەکی یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی گومرگ ڕێکخرا و کەلوپەلەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر کران؛ بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییە گونجاوەکان بگیرێنە بەر."
