لە سلێمانی بەزەبری هێز هەڕەشەی چۆڵپێکردنی بارەگاکانی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەکرێت
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی داوایان لە حزبەکانی کوردستانی ئێران کردووە بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.
هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە، "ئەگەر ئەو لایەنانە بارەگاکانیان لە زڕگوێز، گوڵەڕەش، و بانە غۆرە چۆڵ نەکەن، هێز لە دژی ئەوان بەکاردەهێنرێت".
ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە (حیزبی زەحمەتکێشان) لە هەرێمی کوردستان، لەلێدوانێکدا موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: “هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی هۆشدارییەکی فەرمییان بۆ ئاڕاستە کردوویان کە پێویستە هێزەکانی نێو ئەم سێ بارەگایە چۆڵى بکەن، ئەگەر نا، ئەوا بە زەبری هێز پێیان چۆڵ دەکەن".
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایش ڕایگەیاند: "ئەم ڕێوشوێنانە تەواوکەرێکی هەمەلایەنەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و تارانن، کە بوونی هاوپەیمانی (نەیاران) لە زۆربەی خاکی کوردستان لەخۆدەگرێت. ئەو وادەیەی پێیان دراوە لە سەرەتای مانگی پێنجەوە بووە و تا ئێستاش کارایە، بەڵام خێزان هەیە لەو بارەگایانە نیشتەجێن، و وادەش درێژکراوەتەوە". چەند جارێک تەنها دە ڕۆژیان ماوە بۆ ئەوەی بچنە کەمپی سورداش”.
