لە سەیدسادق گەنجێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی و دواتر خۆی دەکوژێت
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کوڕێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی خۆی کوشت، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
شەوی رابردوو چوارشەممە 20ـی ئادار، لە گوندی گرێزەی سەیدسادق گەنجێک دایک و باوک و دوو خوشک و برایەكی خۆی كوشت و دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا، "رووداوەكە لە دەمەقاڵێی كۆمەڵایەتییەوە سەریهەڵدا و روویداوە".
ئەو كەسەی تاوانەكەی ئەنجامداوە لە ئەورووپا گەڕاوەتەوە و تەمەنی 22 ساڵ بووە، بە سەردان بۆلای باوكی گەڕاوەتەوە كە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە نەشتەرگەریی بۆكراوە.
ژمارەی ئەندامانی خێزانەكە 9 كەس بووە و سالار محەممەد كە سەرۆكی خێزانەكە بووە، فەرمانبەر بووە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق.
ئێستا تەنها دوو برا و یەک خوشكی ئەو خێزانە لە ژیاندا ماون.

وێنەی (بەشیر سالار)، ئەو گەنجەی سەیدسادق كە ئەمشەو تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی كوشت و دواتریش خۆی كوشت
