لە هه‌ولێر پێشوازی له هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی بە ڕەچەڵەک کورد ئیلهام مه‌دفه‌عی كرا
لە هه‌ولێر پێشوازی له هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی بە ڕەچەڵەک کورد ئیلهام مه‌دفه‌عی كرا.
رۆژی دووشه‌ممه 24ـی ئادار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، لەگەڵ فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازیان له هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی بە ڕەچەڵەک کورد ئیلهام مه‌دفه‌عی كرد.
ئەو هونەرمەندە خۆشحاڵی خۆی به‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی هه‌ولێر ده‌ربری و دووپاتیكرده‌وه، كه بەردەوام ئەوەی گوتووە کە لە بنەڕەتدا کورده‌و شانازی بە کوردبوونی خۆیەوە دەکات، گوتیشی "باوکم دزەییە و دایکیشم شێروانییە".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، هیوای ته‌ندورستی باشی بۆ خواست و، جه‌ختی كرده‌وه، كه‌وا ئیلهام مه‌دفه‌عی یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ستایلێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و شه‌یدایانی گۆرانیه‌كانی یه‌كجار زۆرن و توانیویه‌تی به تێكه‌ڵ كردنی ژه‌نینی گیتاری رۆژئاوایی و گۆرانی فۆلكلۆری عێراقی ناوبانگی جه‌ماوه‌ری په‌یدا بكات.
