لە وڵاتی بەریتانیا ڕاکەرێکی بەناوبانگی وڵاتەکە لە ماراسۆنێکدا گیانی لەدەستدا
ڕێکخەرەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند، پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە گیانی لەدەستداوە دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بەشداری لە ماراسۆنی لەندەن کرد.
ستیڤ شانکس، ڕاکەرێکی کۆنی نۆتینهام، لە ماوەی دوو کاتژمێر و 53 خولەک و 26 چرکەدا پێشبڕکێکەی تەواو کرد و دواتر هۆکاری مردنەکەی بە پشکنینی پزیشکی دیاری دەکرێت.
ڕێکخراوەکە دەڵێت "هەموو ئەوانەی لە ماراسۆنی لەندەن بوون بە بیستنی هەواڵی مردنی کتوپڕی ستیڤ شانکس دڵتەنگن"، و ئێستا پەڕەی کۆکردنەوەی پارە بۆ کۆمەڵەی نەخۆشەکانی ئێم ئێس لە یادی ستیڤ دروستکرا.
کێلڤن کیپتۆمی کینیا ڕیکۆردی ماراسۆنی لەندەنی شکاند بە کاتی دوو کاتژمێر و یەک خولەک و 25 چرکە، لە کاتێکدا ڕاکەری هۆڵەندی سیفان حەسەن لە یەکەم یاریدا ماراسۆنەکەی بردەوە، کە وتی دەتوانێت ڕێگا خۆش بکات بۆ ماراسۆنەکەی لە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024.
و 48 هەزار کەس بەشدارییان کرد لەم ماراسۆنەدا.
