لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییاندا برایەکەی زاوا بە فیشەک برای بوک دەکوژێت
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆ و وێنەیان بڵاوکردەوە کە تیایدا باس لە گریانی بووکێکی لوبنانی کرد دوای ئەوەی براکەی لەلایەن براکەی زاوا کوژرا لەکاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان دا.
لەو وێنانەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکراونەتەوە، بووکەکە دەردەکەوێت کە جلوبەرگی ئاهەنگ لەبەردا بووە و لە دۆخێکی شۆکدا دەردەکەوێت و ئامادەبووان هەوڵیان دەدا ئارەم و دڵنەوایی بکەنەوە.
بەگوێرەی وردەکارییەکان، برای بووکەکە بڕیاری دابوو بە ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ بوک و زاوا، بڕوات، بەڵام براکەی زاوا لەو کاتەدا داواکارییەکەی برای بوکەکەی ڕەتکردەوە، کە بووە هۆی ناکۆکی لەنێوانیاندا، لەناکاو کاتێک میوانەکان لە خۆشی و دڵخۆش بوون لەم ئاهەنگەدا، برای زاوا تەقەی لە برای بووکەکە کرد و بووە هۆی گیان لەدەستدانی.
ئاهەنگەکە لە خۆشی و شادییەوە گۆڕا بۆ پرسەیەکی دڵتەزێن و ئامادەبووان دڵتەنگی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو ڕووداوە.
