لەئەنجامی گەردەلوولی مانیی لە وڵاتی فلیپین دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
دەزگای نیشتمانیی کارەساتەکانی فلیپین ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بێسەروشوێنن لەئەنجامی گەردەلوولی (مانیی) کە باکووری ڕۆژئاوای پایتەختی وڵاتەکە مانێلا گرتەوە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو.
دەزگاکە ڕایگەیاند، کە گەردەلوولەکە بەخێرایی 185 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا گوندەکانی ژێر ئاو و باڵەخانەکانی وێران کرد و بووە یەکێک لە بەهێزترین گەردەلوولەکان کە ئەمساڵ وڵاتی فلیپینی گرتەوە.
ئاریەل نیپۆ موسینۆ، بەرپرسی ئۆفیسی بەرگری شارستانی فلیپین دەڵێت: زۆربەی قوربانیەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پایتەخت ڕوویانداوە و حەوت کەس بەهۆی داڕمانی زەوییەوە گیانیان لەدەستداوە لە پارێزگای نوڤا ڤیزکایا.
مانیی شەشەم گەورەترین زریانی گەردەلوولی فلیپینە کە لە ماوەی یەک مانگدا ڕوویدابێت و بەلایەنی کەمەوە 175 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسی ئاوارە کردووە.
