لەبارەی روداوەکانی کێڵگەی کۆرمۆرەوە دانەغاز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی رابردو زیانێكی كه‌م به‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرۆمۆر كه‌وتوه به‌ڵام به‌داخه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌شت كه‌سیش برینداربون، ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه ئه‌منیی و به‌رگرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دكه به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه.
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی كه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، رایگه‌یاندوه، "یەکێک لە تانکیەکانی هەڵگرتنی شلە لە ناو دامەزراوەکانی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان له كاتژمێر 6:45 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی (26ی 4ی 2024) له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشی تیرۆریستی كرایه سه‌ر و ئەو هێرشە بوەهۆی گیانلەدەستدانی چوار کارمەند و برینداربونی هەشت کەسی دیکە به‌ڵام برینه‌كه‌یان سوكه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیای داناغاز و هاوبەشەکانی لە دڵەوە سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیان و هاوکارەکانیان دەردەبڕن، کۆمپانیاکە هەمو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئازارەکانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە زیانیان بەرکەوتوە.
كۆمپانیای دانه‌غاز ده‌ڵێت، "پاراستنی تەندروستی سەرجەم ئەندامەکانی بە کارمەندان و بەڵێندەرانەوە لە پێشینەی کارەکانیدایە، هەرچەندە هیچ زیانێکی بەرچاو بە دامەزراوەکە نەگەیشتوە، بەڵام بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی کارمەندان و دامەزراوەکانی کارکردن، کارەکانی بەرهەمهێنان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا و گۆڕانکاری لە ڕێکارەکاندا کرا".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، کۆمپانیاکە و هاوبەشەکانی هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن لە ئاستە بەرزەکاندان بۆ پشتگیری لە پابەندبونەكانیان و دادگایی‌کردنی تاوانباران.
كۆمپانیای دانه‌غاز ده‌ڵێت، "لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەت کاردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ڕێوشوێنی ئەمنی و بەرگری بۆ ڕێگەدان بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی بەرهەمهێنان لە دامەزراوەی كۆرمۆر".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، کۆمپانیاکە پابەندبونی پتەوی خۆی بە خەڵکی هەمو هەرێمی کوردستان و عێراق و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دوپات دەکاتەوە و چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی کارەکانی بەرهەمهێنان لە كۆرمۆر ده‌كات بە زوترین کات.
