لەتیف ڕه‌شید له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك: به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین
عەبدو ڕه‌شید له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك: به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركووك سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ده‌ڵێت: "به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری دۆخی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ین".
له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جه‌خت له چه‌سپاندنی ئاشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، داواش له لایه‌نه ناكۆكه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین، په‌نا بۆ هێز نه‌به‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و سه‌قامگیری عێراق له‌سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه دابنێن.
له‌تیف ره‌شید هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جه‌خت له زه‌رووره‌تی گفتوگۆی بونیاتنه‌ر له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی عێراق، ده‌كه‌ینه‌وه".
گوتیشی: "كه‌ركووك ره‌مزی برایه‌تی عێراقه و رێگه ناده‌ین ئه‌و وێنه‌یه بشێوێندرێت".
له‌تیف ره‌شید داوا له حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ده‌كات، ده‌ستوه‌ردانی جددی بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه بكه‌ن.
