لەکۆبوونەوەیەکی ئەمنی جەخت لەسەر گرنگی ئامادەیی بەردەوامی هێزە ئەمنییەکان کرایەوە
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕۆژی سێشەممە، جەختی لەسەر گرنگی ئامادەیی بەردەوامی هێزە ئەمنییەکان و کارکردن وەک یەک تیم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەییەکەدا، کە بەئاژانسی موتەڵع گەیشتووە، تێیدا هاتووە کە "فەریقی یەکەمی روکن قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی و بەڕێوەبەری ناوەندی ئۆپەراسیۆنی زانیاری و ئۆرگانەکانی ستاف و ژمارەیەک ئەفسەری تێدابوو".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لەم دیدارەدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و پێشهاتە مەیدانییەکان تاوتوێ کران، ئەمە جگە لە زنجیرەیەک گفتوگۆ و سەرنج لەلایەن ئامادەبووانەوە، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کاری ئەمنی و هەواڵگری".
لە میانی دیدارەکەدا محەمەداوی جەختی لە "گرنگی بەردەوامی ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان و کارکردن وەک یەک تیم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان" کردەوە.
