مان سیتی نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆندوگانی راگەیاند
مان سیتی نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆندوگانی رایگەیاند یۆ ماوەی بۆ ساڵێک زیاتر .
ئێلکای گۆندوگان لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە ریزەکانی مان سیتییەوە کرد و لەگەڵ تیپەکەی گواردیۆلا زۆرێک لە نازناوەکانی بەدەستهێنا و یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانی یانەکەشی، ئەم ئەستێرە ئەڵمانییە ماوەیەک رووی لە بەرشەلۆنە کرد و لە ئێستاشدا گەڕاوەتەوە بۆ یانەکەی شاری مانچستەر.
گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردوەتەوە، ئێلکای گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردوەتەوە و راهێنەرە ئیسپانییەکە دەڵێت: گۆندوگان گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کردووەتەوە، لە یارییەکەی لیستەر، لە یارییەکەی بۆرنمۆس و بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ئەو گوندۆگانەی پێشتر بوو کە لەگەڵیدا نازناومان دەبردەوە.
باسی لەوەشکرد، یاریزانەکە لە ماوەی رابردووشدا ئەگەر ئاستی جێگیر نەبووە بەهۆی ئەوەوە بوو تەواوی تیپەکەی خراپ بوون، لەبەر ئەوەش ئێلکای نەیتوانیووە ئاستێکی باش پێشکەش بکات.
