ماوەی چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی بەبێ بڕیاری دادوەری لە ئامێدی دەستگیرکراوە
ماوەی چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی بەبێ بڕیاری دادوەری دەستگیرکراوە.
دەزگای میدیایی حەوت ڕۆژ ڕایگەیاند، ئەحمەد شامکی پەیامنێری دەزگاکەیان لەشارۆچکەى شێلادزێ لەسنووری پارێزگای دهۆک لەسەر ئاشکراکردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوەو لە بەندیخانەیەکی ئامێدی بەندکراوە.
ئەم دەزگایە کە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی وەک پەیامنێر کاری لەگەڵ دەکات ڕایگەیاند، لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووە 26ـی حوزەیران، پەیامنێری دەزگاکەیان ئەحمەد شامکی بەهۆی هەوڵی ئاشکراکردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی پەیوەست بە فرۆشتنی زەوی و یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شێلادزێ لەلایەن هێزە ئەمینییەکان دەستگیرکراوەو گواستریەوە بەندینخانەیەکی قەزای ئامێدی.
هەروەها لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاتووە کە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی پێش دەستگیرکردنی هەڕەشەی لێکراوە لەلایەن بەرپرسانی ئەو ناوچەیە لەهەوڵی ئاشکراکردنی فرۆشتنی یەکێک لە زەویەکان، دواجار رۆژی چوارشەممە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ بەندیخانەیەکی ئامێدی.
