ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاشكراده‌كات
ئەمڕۆ هەینی ،ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 21ی (حوزه‌یران/6) تاوه‌كو 27ی (حوزه‌یران/6)ی 2025 بەاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکرد بڕی زیاتر له 17 ملیار و 812 ملیۆن و 492 هه‌زار دیناره، كه 74%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه به‌شێوه‌یه‌ك 17 ملیار و 812 ملیۆن و 492 هه‌زار و 632 دینار دینار بوه، به‌جۆرێك كه 74% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، 13 ملیار و 277 ملیۆن و 53 هه‌زار و شه‌ش دیناری واتا 74 %ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی ملیارێك و 335 ملیۆن و 317 هه‌زار دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 8%ی كۆی گشتی داهاته‌كه، هه‌روه‌ها بڕی سێ ملیار و 200 ملیۆن و 122 هه‌زار و 626 دیناری به‌شێوه‌ی مقاسه‌یه كه 18%ی داهاتی هه‌فته‌كه پێكده‌هێنێت.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
