ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڵاودەکاتەوە
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 6ی (ئه‌یلول/9) تاوه‌كو 12ی (ئه‌یلول/9)ی 2025، بڕی زیاتر له 11 ملیار و 559 ملیۆن و 507 هه‌زار دیناره، كه 80%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌ك 11 ملیار و 559 ملیۆن و 507 هه‌زار و 130 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 80% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، نۆ ملیار و 240 ملیۆن و 380 هه‌زار و 780 دیناری واتا 80%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی دو ملیار و 319 ملیۆن و 126 هه‌زار و 350 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 30ی (ئاب/8) تاوه‌كو 5D (ئه‌یلول/9)ی 2025، بڕی زیاتر له حه‌وت ملیار و 227 ملیۆن و 843 هه‌زار دیناربوه، كه 88%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بوه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
