مباپێ : خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی یانەکانم لەگەڵ ریاڵ مەدرید
کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی یانەکەی وەرگرت نامەیەکی ئاراستەی سەرجەم یانەکانی تر کرد.
مباپێ لە لێدوانێکیدا لەسەر ئامانجەکانی لە جامی جیهانی یانەکان دوپاتیکردوە کە ئەو خوازیارە نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە لەگەڵ یانەکەی بەدەستبهێنێت و هاندەران دڵخۆش بکەن.
مباپێ وتی، ئەمە یەکەمجارە پاڵەوانێتییەکی لەم جۆرە بەڕێوەدەچێت و ئەزمونێکی نوێیە بۆ ئێمەی یاریزانان بەڵام دڵخۆشین چونکە دەرفەتی بردنەوەی نازناوەکەمان هەیە تا ببینە پاڵەوانی جیهان.
وتیشی، گەشتێکی دوور و درێژمان لەپێشە چونکە جامی جیهانی یانەکان لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە خۆمان ئامادە دەکەین و ئامانجمان بردنەوەیە.
دوپاتیکردەوە کە پێویست بوو لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ریاڵ مەدرید خۆی بگونجێنێت چونکە لە وڵات و زمان و کلتوری نوێدا بووە، سەرەڕای ئەوە هەستێکی تایبەتی هەبووە لە ناو یانەی شاهانە.
