محەممەد حاجی مەحموود بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە،پارتی سوسیالست دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی خۆی سازکرد،محەمەدی حاجی مەحمودی وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژارد.
حاجی مەحمود دوای هەڵبژاردنی بەسەرۆکی پارتی سوسیالست دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:- بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی کۆنگرەی ھەشت ئەنجامدرا
هەروەها وتیشی:کۆنگرەی ھەشتەمی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی کۆتاییھات.
باسی لەوەشکرد، کۆنگرەی ئەمجارە لە ھەلومەرجێکی ھەستیار و چارەنووسسازدا بەڕێوەدەچێت، بۆیە کۆنگرەکە گرنگی خۆی ھەیە.
وتیشی، کۆنگرەی ٧ی حزبەکەی، دوو ساڵ بەر لەئێستا بەڕێوەچووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی کەسانێکی گێرەشێوێن حزبیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارھێنا دوورخراونەتەوە و بۆ چاکسازی و رێکخستنەوەی کارەکان و بنەبڕکردنی گەندەڵیەکانیش کۆنگرەی ھەشت رێکخراوە.
جێی ئاماژەیە لە کۆنگرەکەدا حزب ناوی خۆی لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە بۆ پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گۆڕی و محەمەد حاجی مەحمودیش بە سەرۆک حزبەکە ھەڵبژاردەوە.
ھاوکات پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ٥٠ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ١٠ ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتیشی ھەڵبژارد.
