محەمەد حاجی مەحمود: حكومه‌تی عێراق به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی رژێمی پێش‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی رژێمی پێش‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات و سودانی خراپترین سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوه له‌دوای سه‌دام حسێنه‌وه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆیال دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له کۆبونەوەیه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی له دهۆک کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق، له 2014ه‌وه مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێت و به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی رژێمی پێشوو كارمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
وتیشی، بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا، كۆنفیدراڵی باشترین چاره‌سه‌ره بۆ پێكه‌وه‌ژیان له عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، نه كورد، نه شیعه و نه سوننه ئیسراحه‌ت ده‌كات و هه‌میشه لهسهنگهرداین به‌رامبه‌ر یه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی ئێستا له به‌غدایه (محه‌مه‌د شیاع سودانی) خراپترین سه‌رۆك وه‌زیران بوه له دوای سه‌دام حسێنه‌وه تا ئێستا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،20 ساڵه له په‌رله‌مانی عێراقین، نوێنه‌رانی كورد چی‌یان بۆ كورد كردوه. سێ مانگ موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌درا، نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك رۆژ له‌په‌رله‌مان نه‌هاتنه ده‌ره‌وه بڵێن بۆچی موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕدراوه.
وتیشی، وڵاتان له میدیاكانه‌وه سه‌یربكه‌ن نازانن كوردێك په‌رله‌مانتاره له به‌غدا، نه جلی كوردیان له‌به‌ردایه و نه به كوردیش
قسه ده‌كه‌ن.
