محەمەد حەلبووسی:ئامادەم بچمە بەردەم دادگا بۆ هەر سکاڵایەك کە لە دژی من تۆمار دەکرێت
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه و گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی سیاسی و رێكخراوه‌یی حزبی ته‌قه‌دوم پێش بخه‌ن، ده‌شڵێت ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا و راست و دروستی بابه‌ته‌كان بسه‌لمێنێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 30ـی تشرینی دووه‌می 2023) محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌یه له به‌رده‌م دادگای عێراقی ئاماده‌بێت و پابه‌ندی هه‌ر جۆره بڕیارێكن كه دادگا ده‌ریده‌كات و یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. گوتیشی، جگه له رێزگرتن له دادگا، هیچ بژارده‌یه‌كیان له به‌رده‌مدا نییه.
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ش كرد، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی سكاڵایان له دژ تۆمار كردووه و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پارت و رێكخستنه سیاسییه‌كانی سه‌ر به كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه، كه‌سانێكن پێشتر خۆیان دۆسیه‌یان هه‌بووه و له چه‌ندین كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و بابه‌تی دیكه‌ی جۆراوجۆر تێوه‌گلاون.
حه‌لبووسی هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی راگه‌یاندنه‌كان به وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به ئه‌وه‌وه، ئاگادار بن و شتی شاراوه‌یان له‌لا نه‌بێته جێی پرسیار.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی هاوكات باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و سكاڵایانه‌ی له دژی خۆی و حزبه‌كه‌ی پێشكه‌ش كراون، هه‌رگیز كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نابێت و نابنه هۆی ئه‌وه‌ی كه عێراق به‌جێبهێڵن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هیچ شتێكی شاراوه‌یان نییه، بۆیه ئاماده‌نین عێراق به‌جێبهێڵن.
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌وان له رابردوودا واته له ساڵی 2021 و پێشتریش یاسای به‌تاوانناساندنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ كردووه، ته‌نانه‌ت جگه له دوو په‌رله‌مانتاری سه‌ر به حزبه‌كه‌ی، ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی سه‌ر به حزبی ته‌قه‌دوم ده‌نگیان به‌و پڕۆژه‌یاسا دا، كه له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌د پێشكه‌شیان كردبوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌و رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌ی حزبی ته‌قه‌دوم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ... ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی داوه، سه‌د ده‌ر سه‌د كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و هیچ په‌یوه‌ندی به ئیسرائیله‌وه نییه و له‌وه دڵنیا بوونه بۆیه‌ش گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كردووه. روونیشیكرده‌وه به‌ڵگه‌كانیان له‌به‌رده‌ستدایه و هیچ گرێبه‌ستێكی شاراوه‌یان نییه.
حه‌لبووسی دووباره‌ی كرده‌وه گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا یان دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی و رێكخستنه سیاسییه‌كانی حزبی ته‌قه‌دوم له ئه‌مه‌ریكا و چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان له‌و وڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی سیاسی و رێكخستنی حزبه‌كه‌یان وه‌ك هه‌ر حزبێكی دیكه پێش بخه‌ن.
