المطلع
عاجل

post-image

محەمەدی حاجی مەحمود: حكومه‌تی ئێستای عێراق درێژه‌ به‌ هه‌مان رێچكه‌ی حزبی به‌عس ده‌دات


22:48 كوردستان
2026-02-25
10748

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پێی وایه‌ حكومه‌تی ئێستای عێراق درێژه‌ به‌ هه‌مان رێچكه‌ی حزبی به‌عس ده‌دات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستور بۆی نییه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌كی كارگێڕی له‌و ناوچانه‌دا بكات.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا وتویه‌تی"ئەو هەواڵانەی لەسەر ناوچە دابڕێنراوەکان بڵاودەکرێنەوە، هه‌مویان نەخشەی پێشوەختەی حکومەتی ئێستای عێراق و عەرەبن لەدژی کورد کە هەمان ڕێچکەی حزبی بەعسە درێژەی پێدەدرێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "بۆ گۆڕینی دیموگرافیاو کەمکردنەوەی نفوسی کورد لە ناوچەکە، قادرکەرەم و دوزخورماتو خراونەتە سەر تکریت و ناویانناوە سه‌ڵاحه‌دین، قەرەتەپه کراوە بە قەزاو لە جەبارە دابڕێنراوەو خراوەتە سەر دیالە، مەیدان و بناری بەمۆ بۆ سەر خانەقی و خانەقیش بۆ سەر دیالە، لە هەمانکاتدا كوت و مه‌ندەلی و قازانیه‌ و بلەروس خراونەتە سەر دیاله، لە درێژەی ئەو پیلانانەدا جەلەولا کراوە بە قەزا."

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ "ئەوە لەکاتێکدایە ماددەی 58ی دەستوری کاتیی و ماددەی 140ی دەستوری عێراق جێبەجێ نەکراوە، بۆیە عێراق بۆی نییە هیچ گۆڕانکارییەکی کارگێڕی لەناوچە دابڕێنراوەکان (ناوچەی ماددەی 140) بکات. پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ڕێگە بە عێراق نەدات ئەو دەستێوەردانانە بکات."

به‌قسه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود "لەگەڵ ئەو بەرنامە دوژمنکارانەی عێراقدا، کورد لەو سنورە بەرپرسیارن لەوەی کە دەگوزەرێت، چونکە ئەوەی جێگەی پرسیارە نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی کورد لە سنوری دیالەن، بەڵام چەند هەڵبژاردنێکە نەیانتوانیوە کورسییەکی پەرلەمان بۆ کورد مسۆگەر بکەن لەو سنورە."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 5847
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 4459
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 5661
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 5577
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 4445
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 3982
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 4798
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 4484
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 4069
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 6050
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 4883
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 10782
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 8528
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 10377
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 9835
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 3546
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 9314
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 4585