مه‌سرور بارزانی بڕیاریدا ته‌مه‌نی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران له 63 ساڵه‌وه بۆ 60 ساڵ كه‌مبكرێته‌وه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران له 63 ساڵه‌وه بۆ 60 ساڵ كه‌مبكرێته‌وه و خانه‌نشینی ئاره‌زومه‌ندانه‌ش له‌بری 15 ساڵ بكرێت به 25 ساڵی خزمه‌تكردن.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه واژۆی مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، له‌به‌ر رۆژناشیی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 259 له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 135 له 3ی (ته‌مموز/7)ی 2024 و پشت به‌ستن به‌بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو، ژماره 9ی ساڵی 2014ی هه‌مواركراو، ئاماژه به‌راپۆرتی تیمی هاوبه‌شی وردبینی هه‌ردو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و هه‌رێم له رۆژی 17ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 تایبه‌ت به‌ئه‌نجامی چاودێری و وردبینی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕیارماندا ته‌مه‌نی خانه‌نشینی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان بكرێته دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی 60 ساڵی، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به رۆژ و مانگ و ساڵ ته‌مه‌نی 60 ساڵی ته‌واو كردبێت، پێویسته ده‌ستبه‌جێ هه‌واڵه‌ی خانه‌نشینی بكرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه داواكاری خانه‌نشینی پیشكه‌شبكات، ده‌بێت 25 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، له‌كاتێكدا پێشتر خانه‌نشینی ئاره‌زومه‌ندانه 15 ساڵ خزمه‌تكردن بو، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی ئاره‌زومه‌ندانه‌ش له 45 ساڵه‌وه ده‌كرێته 50 ساڵ، واتا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌خواستی خۆی، خۆی خانه‌نشین بكات ته‌مه‌ن 25 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و ته‌مه‌نیشی له 50 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
لەنوسراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕو، گشت وەزارەت و لایەنەكانی نەبەستراو بەوەزارەت پێویستە پابەندبن بەبەرزنەكردنەوەی پێشنیاری داوای درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرانیان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەرئەوەی درێژكردنەوەی راژەی فەرمانبەر لەكاتی تەواوكردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینی هەڵوەشاوەتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌ستیپێكردوه بۆئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 60 ساڵه‌وه بكرێته 63 ساڵ.
