مه‌حمود عه‌باس: ئیسرائیل به‌رده‌وامه له تاوانه‌كانی دژ به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له تاوانه‌كانی دژ به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، به سود وه‌رگرتن له هه‌مو ڕێگاكانی چه‌وساندنه‌وه، له‌وانه‌ش زه‌وتكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له مافی سه‌ره‌تایی ئاو.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڵه‌ستین مه‌حمود عه‌باس له وتارێكدا به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئاو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، "ئیسرائیل ئاو ده‌كاته ئامرازێك بۆ ڕه‌شبگیری و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئاواره‌بون، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤه".
ڕونیشیكرده‌وه، سیاسه‌تی ئیسرائیل بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین شتێكی نوێ نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له پلانێكی سیستماتیكی ده‌یان ساڵه كه ئامانج لێی كۆنتڕۆڵكردنی ژیانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئاسته‌نگكردنی گه‌شه‌سه‌ندنیان و ناچاركردنیان به جێهێشتنی زه‌وییه‌كانیان بۆ فراوانكردنی نیشته‌جێبونی نایاسایی، به‌مه‌ش ئازاره‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه قوڵتر ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به بارودۆخی كاره‌ساتباری كه‌رتی غه‌ززه كرد، كه منداڵان له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كرێن و ناچار ده‌بن له ڕیزی درێژدا بوه‌ستن بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك لیتر ئاو، له كاتێكدا هه‌زاران كه‌س ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی مردن ده‌بنه‌وه به‌هۆی كه‌می ئاوی پاك و نه‌بونی خۆراك و ده‌رمان.
باسی له‌وه‌شكرد، "هیچ هۆكارێك له هۆكاری منداڵانی فه‌ڵه‌ستینی گرنگتر نییه كه به‌ده‌ست تینوێتی و برسێتیه‌وه ده‌ناڵێنن، له كاتێكدا جیهان ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاوه و سه‌یری ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه ده‌كات".
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له كۆتایی قسه‌كانیدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد كه به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبگرن و فشار بخه‌نه سه‌ر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی پێشێلكارییه قورسه‌كانی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به سامانه سروشتییه‌كانی خۆیان، به‌تایبه‌تی ئاو، چونكه ئه‌مه مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه كه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌ره‌نتی كراوه.
