"موتەڵع" بڕیارەکانی کۆبوونەوەی خولیی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک بڕیار لە میانی کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی نەبەستراو بە هەرێم، بە سەرۆکایەتیی "محەمەد شیاع سودانی "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرکران، لەنێویاندا پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی ئەو لیژنەیەی کە بە فەرمانی دیوانی (250562)بۆ ساڵی (2025) پێکهێنراوە، کە بریتییە لەوەی وەزارەتی دارایی لە قۆناغی یەکەمدا یەکەیەکی ژمێریاری لە یەکە کارگێڕییەکان لەسەر ئاستی قەزا لە سەرجەم پارێزگاکان بکاتەوە، هەروەها دەستپێکردنی کارکردن بە یەکە ژمێریارییەکان لەگەڵ کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2026 .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، تیایدا هاتوور : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی نەبەستراو بە هەرێمی کرد، و لە میانەیدا گفتوگۆ کرا لەسەر دۆخی گشتیی پارێزگاکان، و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشوو، سەرەڕای دەرکردنی بڕیاری پەیوەندیدار بەو بابەتانەی لە خشتەی کارەکاندا هاتوون.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ ئاسانکاریی خەرجکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، و ڕاسپاردەکانی لیژنەی پێکهێنراو بە فەرمانی دیوانی (250562 بۆ ساڵی 2025) پەسەند کران، کە بریتییە لەوەی وەزارەتی دارایی لە قۆناغی یەکەمدا یەکەیەکی ژمێریاری لە یەکە کارگێڕییەکان لەسەر ئاستی قەزا لە سەرجەم پارێزگاکان بکاتەوە، و دەستپێکردنی کارکردن بە یەکە ژمێریارییەکان لەگەڵ کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2026،هەروەها دروستکردنی هۆبەیەک بە ناوی (هۆبەى ژمێریاریی قەزا) بە پشت بەستن بە یاسای دروستکردنی پێکهاتە کارگێڕییەکان و تێکەڵکردنیان و هەموارکردنەوەی پەیوەستبوونیان ژمارە (12) بۆ ساڵی 2011، لەگەڵ ئامادەکردنی میلاکاتی وەزیفیی پێویست و ڕاهێنانیان بۆ کاراکردنی ئەو هۆبەیەی ئاماژەی پێ کراوە.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە: لە چوارچێوەی درێژکردنەوەی کارکردن بە دەستپێشخەریی نیشتمانی بۆ نیشتەجێبوون، کۆبوونەوەکە ڕاسپاردەی درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی پارچە زەوییە نیشتەجێبوونەکانی لە پارێزگای نەجەف (ناحیەی بانیقیا نور)، پەسەند کرد کە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (254 بۆ ساڵی 2013 ) تەرخان کراون، بۆ ماوەی شەش مانگ، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن ڕێکارەکانی تۆمارکردنیان لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان تەواو بکەن، لەگەڵ پابەندکردنی هەردوو فەرمانگەی عقاراتی دەوڵەت و تۆمارکردنی خانوبەرە (تاپۆ) لە پارێزگاکە بە جێبەجێکردن.
ڕاگەیەندرواوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە : لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە،کۆبوونەوەکە بڕیاریدا بە پابەندکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو لە پارێزگاکان و ئەمینداریەتیی بەغدا بە کاراکردنی حوکمەکانی هەردوو ماددەی (67) و (69) لە یاسای تەندروستیی گشتی ژمارە (89 بۆ ساڵی 1981)، کە دەقەکەیان دەڵێت هەر پڕۆژەیەکی نوێی پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوە دەبێت تاقیگەیەکی تەواوکاری بۆ دابین بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینە گشتگیرەکان، لەگەڵ دابینکردنی ئامێرە تاقیگەییە سەرەکییەکان بۆ پرۆژەکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتیی خۆراک و پاراستنی بەکاربەران، کۆبوونەوەکە بڕیاریدا وەزارەتی تەندروستی لیستێک بەو ماددە قەدەغەکراوانە دەربکات کە مامەڵەپێوەکردنیان قەدەغەیە و گشتاندنی بۆ بکات بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە مەرجێک لایەنە ئەمنییەکان ڕێگری لە تێپەڕبوونی ئەو ماددانە بکەن لە بازگەکان و ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە بگرنەبەر.
بە ئامانجی هەماهەنگیی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحددییە تەندروستییەکان، کۆبوونەوەکە بڕیاریدا لیژنەی لاوەکی بۆ (یەک تەندروستی) لە پارێزگاکان بە سەرۆکایەتیی پارێزگار و ئەندامێتیی لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت، کە ئەڕکی بەدواداچوون بێت بۆ ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە پەتاکان، و مسۆگەرکردنی سەلامەتیی خۆراک، و پاراستنی سەلامەتیی ژینگەیی، و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
بۆ سنووردانان بۆ دیاردەی سەربڕینی هەرەمەکی لە بەغدا و پارێزگاکان، کۆبوونەوەکە بڕیاریدا شارەوانییەکان لە پارێزگاکان بەرپرسیارێتیی ئەوە لەئەستۆ بگرن پلانێکی بەپەلە دابنێن بۆ نۆژەنکردنەوەی سەربڕینخانەکان و تەواوکردنی مەرجە تەندروستییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ پێدانی مۆڵەت پێیان، و ڕووبەرووبونەوەی دیاردەی سەربڕینی هەرەمەکیی ئاژەڵان، و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە میانی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە تەرخانکردنی ئەو زەوییانەی سەر بە شارەوانییەکانن و لەلایەن بنکەکانی پۆلیس و فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەغدا و پارێزگاکان داگیرکراون (بەکاردەهێنرێن) بۆ وەزارەتەکە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (319 بۆ ساڵی 2025)، بە مەرجێک تەنها بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنرێن کە بۆی تەرخان کراوە.
هەروەک کۆبونەوەکە جەختیشی کردەوە بە ئامانجی سنووردانان بۆ زیادەڕۆییەکان بۆ سەر ڕێگا و پردەکان، بڕیاردرا یەکە کارگێڕییەکان لە پارێزگاکان بەرپرسیارێتیی لابردنی ئەو شتانە لە ئەستۆ بگرن کە بە زیادەڕۆیی لە سنووری جوگرافییان دروستکراون، دوای جێبەجێکردنی ڕێگاکە یان دیاریکردنی حەرەمەکەی، ئەوەش لەسەر ئەرکی کەسی زیادەڕۆیکار لە ماوەی نەوەد ڕۆژدا لە بەرواری ئاگادارکردنەوەی.
بۆ مسۆگەرکردنی تێنەپەڕاندنی سنووری ڕێگەپێدراو بۆ بارهەڵگرە گەورەکان لە وێستگەکانی کێشکردن (قەپان)، کۆبوونەوەکە بڕیاری دا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیە گشتییەکان ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو وەبەرهێنەرانە بگرێتەبەر کە لە تەواوکردنی وێستگەکانی کێشکردن خاوخلیچکی دەکەن، و چارەسەرکردنی بەربەستەکانى پەیوەست بە وێستگە وەستاوەکان، لەگەڵ تەواوکردنی دروستکردنی گۆڕەپانی یاسایی (نیزامی)، و گۆڕینی هەموو وێستگە کاراکان بۆ سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی یەکگرتوو، و پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی نوێنەرێک لە دەستەی هەماهەنگی کە ئەرکی دانانی میکانیزمێکی گونجاو بێت بۆ وەرگرتنی پشکی پارێزگاکان لە داهاتی وێستگەکانی کێشکردن بەپێی یاسا.
هەر لەدرێژەی کۆبونەوەکەدا : بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی دەستەی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان کە ئەرکی بەدواداچوونی دۆسیەی گۆڕانی دیجیتاڵی بێت لە سەرجەم پارێزگاکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
سەبارەت بە مۆڵەتە وەبەرهێنانە خاوەکان (متلكئة) لە پارێزگاکانی کەربەلای پیرۆز و کەرکوک، کۆبوونەوەکە بڕیاریدا بە پێکهێنانی دوو لیژنە بە سەرۆکایەتیی یاریدەدەری ڕێکخەری گشتی بۆ کاروباری پارێزگاکان و ئەندامێتیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە ئەرکیان بریتی بێت لە زانینی هۆکارەکانی واژۆنەکردنی گرێبەست و ڕادەستنەکردنی زەوی، هەروەها هۆکارەکانی لابردنەبردنی زیادەڕۆییە پەیوەندیدارەکان بەو پڕۆژانەی مۆڵەتی وەبەرهێنانیان پێدراوە.
