موتەڵع ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا بڵاودەکاتەوە
وەزیرانی دەرەوەی بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەورووپا دوای کۆبونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئاماژەیان بەوەکرد" پێویستە هەموو لایەنەکان خۆیان لە هەنگاونان بەدوور بگرن کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتر "جەختیشيان کردەوە، کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت و هانی دانووستان نێوان ئەمریکا و ئێران دەدەن.
دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا و سەرەتا یۆهان وادپۆڵ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی: بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران مەترسییەکی گەورەیە و گفتوگۆی جددیمان کرد.
پاشان، دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا، ڕاشکاوین و نابێت ئیران چەکی ئەتۆمی هەبێت، هانی ئێران دەدەین بەردەوامبێت لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا.
لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنساش وتی: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە و لەڕێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆوە دەکرێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران چارەسەر بکرێت.
بارۆ ئاماژەی بەوەشدا، ئێران ویستی خۆی بۆ دانووستان لەسەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی پێ ڕاگەیاندین، ئێمە لێرەین لەپێناو دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسی بۆ نەهێشتنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
هەروەها کایا کالاس، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا وتی: دەبێت دەرگای دانووستاندن لەگەڵ ئێران بە کراوەیی بهێڵینەوە و گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی دەکەین.
ئەمڕۆ، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، گەیشتە جنێڤی پایتەختی سوویسرا و لەگەڵ یوهان وادپۆڵ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوە بەریتانیا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و کایا کالاس، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا کۆبوویەوە.
