موتەڵع وردەکاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی بڵاودەکاتەوە
ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و محەممەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێداچوونەوەی هەمەلایەنەی بە پەرەسەندنەکانی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدا. هەروەها باس لە ئامادەکارییەکان بۆ یادی عاشورا کرا.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی سەباح نوعمان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە پێشهاتەکان و کاردانەوەکانی دەستدرێژییەکانی زایۆن بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، هەروەها لایەنە ئەمنی و سەربازییەکان شیکارییەکی وردی پێشهاتەکان و وەرەقەی کارکردنیان خستەڕوو کە چەند پێشنیارێکی لەخۆگرت، لەوانە بەردەوامی بنیاتنانی هێزی سەربازی و بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری لەڕێگەی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو و سەردەمیانەەوە و بەردەوام بوون لە کارکردن لە بوارەکانی هەواڵگری و ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو هەوڵە دیپلۆماسییانە کرا، کە عێراق لە کاتی دەستدرێژییەکاندا داوێتی تا ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست، جگە لە پێشکەشکردنی کورتەیەک لەبارەی میکانیزمەکانی بەرپەرچدانەوەی قەیرانەکان، کە لەلایەن ناوەندی نیشتمانییەوە بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان پێشکەشکرا، بە هاوکاری لەگەڵ هەردوو وەزارەتی تەندروستی و بازرگانی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە و مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو دەرئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان کرا، و دانانی چارەسەری خێرا بۆ هەوڵدان و قۆستنەوەی هەر بارودۆخێک، و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێک کە هانی ململانێی تائیفی و وتاری دووبەرکی لە سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمەکانی دیکە بدات.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان کرا بۆ یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حسێن سەلامی خوای لێ بێت لە ڕۆژی دەی موحەڕەمدا.
