موسڵمانانی ڕۆهینگیا بەردەوامن لە کۆچکردن لە وڵاتی میانمار لەترسی تیرۆری ئایینی و کوشتن
زیاتر لە 200 ڕۆهینگیا دوێنێ یەکشەممە گەیشتنە کەناراوەکانی پارێزگای ئەچێ لە ئیندونوسیا، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ژمارەی دانیشتووانی "بێ ڕەگەزنامه"ـی موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە وڵاتی میانمار لە ڕێگەی دەریاوە ئاوارەی ئیندونوسیا بوونە.
موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە میانمار هەڵدێن بۆ ڕزگاربوون لە کوشتنی و تیرۆری نەژادی و ئاینی بە بەلەمە لەکار کەوتووەکات بۆ تایلەند یان ئیندونوسیا و مالیزیا و بەنگلادیش کە زۆرینەی دانیشتووانی ئەو وڵاتانە موسڵمانن.
فەیسەڵ ڕەحمان بەرپرسی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتوویەتی: "هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی خۆجێی دەکات و تیمي نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە بەرەو رۆژئاوای بورولاک دەڕۆن".
داتاکانی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران دەریدەخەن کە لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 2000 لە خەڵکی ڕۆهینگیا گەیشتوونەتە ئیندونوسیا کە زیاترە لە کۆی گشتی گەشتیاران لە چوار ساڵی ڕابردوودان.
ئەمەش لەکاتێکدا نزیکەی یەک ملیۆن لە موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە کەمپەکانی وڵاتی بەنگلادیش دەژین.
