میدیاكانی سوید: سەلوان مۆمیکە ئهو گهنجه عێراقیهی چەند جارێک قورئانی سوتاندوە كوژرا
میدیاكانی سوید بڵاویانكردهوه، سەلوان مۆمیکە ئهو گهنجه عێراقیهی چەند جارێک قورئانی سوتاندوە، لە شوقەکەی خۆی لە سوید تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە نییە.
ڕاپۆرتە ناوخۆییەکانی سوید بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شەوی ڕابردو سەلوام مۆمیکا لە ناوچەی هۆڤسجۆ لە سوید تەقەی لێکراوه، كه ناوبراو لهماوهی ڕابردودا چهند جارێك تهقهی لێكراوه و كوژراوه.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، لەکاتی ڕاستەوخۆیەکدا، لەناو شوقەکەی خۆی لە شاری سۆدەرتالجی تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن پۆلیسەوە نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاریی تەقەکردن لە نزیکەی کاتژمێر 11:00ی شەوی چوارشەممە گەیشتوهته شوێنی ڕوداوەکە و بەدوای هێرشبەرەکەدا دەگەڕێت.
هۆکاری هێرشی گوماناوی بۆ سەر مۆمیکا هێشتا نەزانراوە، بەڵام لە سوید لە ژێر هەڕەشەی کوشتنی ڕادیکاڵە ئیسلامییەکاندا بوه، بەهۆی سوتاندنی کتێبی پیرۆزی مسوڵمانان لەبەردەم چاوی گشتی و لەژێر ئامادەبونی پۆلیسدا.
