میسر سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعەمەدانی لە غەززە کرد
میسر لە بەیاننامەیەکدا کە شەوی رۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ڕایگەیاند، "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی "ئەهلی مەعەمەدانی" لە کەرتی غەززە دەکەین کە بووە هۆی کوژرانی سەدان هاوڵاتی فەڵەستینی لە غەززە.
میسر ئەم بۆردومانەی بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی و بەها بنەڕەتییەکانی مرۆڤایەتی دادەنێت و داوای لە ئیسرائیل کرد بەزووترین کات سیاسەتی سزادانی بە کۆمەڵ لە دژی خەڵکی کەرتی غەززە ڕابگرێت،هەروەها وەزارەتی دەرەوەی میسر داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد بە تایبەتی وڵاتانی گەورە و کاریگەر دەستێوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە و بە ڕوونی ئیدانەیان بکەن و داوا لە ئیسرائیل بکەن کە دەروازەی ڕەفەح-ی نێوان میسر و کەرتی غەززە بە ئامانج نەەگرێت بۆ ئەوەی میسر و وڵاتانی دیکە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکاری مرۆیی بگەینە کەرتی غەززە بە زووترین کات.
