میوانداری وەزیرێک لە پەرلەمان مشتومڕی زۆری بەدوای خۆی هێنا
سەرچاوەیەکی پەرلەمانتاری دیمەنەکانی میوانداریکردنی وەزیری پەیوەندییەکان بۆ ئاژانسی موتەڵع ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەیەکی پەرلەمانی ڕۆژی شەممە دیمەنەکانی میوانداریکردنی وەزیری پەیوەندییەکان هیام یاسیری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرا کرد سەبارەت بەو پرسیارە زارەکییانەی کە ئاڕاستەی کرا.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ ئاژانسی "موتەڵع"ـی پشتڕاستکردەوە کە "ئەو دانیشتنەی ئەنجومەنی نوێنەران کە تیایدا میوانداری وەزیری پەیوەندییەکان هیام یاسری کرا بۆ ئەوەی چەند پرسیارێکی زارەکی لەلایەن پەرلەمانتار حەنان فەتلاوییەوە ئاراستەی بکرێت، بووە دانیشتنی لێکۆڵینەوە و ئەمەش پێچەوانەی یاسا و یاسا ناوخۆییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران مەحەممەد حەلبووسی پشتیوانی لە جوڵەی کۆمەڵێک پەرلەمانتار کرد دژ بە وەزیر" و جەختی کردەوە کە "بزووتنەوەی ئیمتیداد بۆ یەکەم جار پشتیوانی لە وەزیرێکی سەر بە لایەنێکی سیاسی دەکات کە پێچەوانەی ئاڕاستەکانیەتی و بزووتنەوەکە ڕەتی کردەوە دانیشتنی میوانداریکردن بکرێتە لێکۆڵینەوە و پێی وایە وەزیر لە کارەکەیدا سەرپچی ئەنجام نەداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بزووتنەوەیەک بە ڕێبەرایەتی کۆمەڵێک پەرلەمانتار بە سەرۆکایەتی حەنان فەتلاوی کۆمەڵێک واژۆیان کۆکردەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ وەزیر لە دانیشتنی دیکەدا، بەڵام زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان خۆیان لە واژۆکردن بەدوور گرت".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری پەیوەندییەکان لە کارەکەی دەر ناکرێت و هاوپەیمانێتی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەت هیچ کامیان ڕازی نابن بەو بنەمایەی کە ئەوەی ڕوودەدات ئامانجێکی سیاسییە لە بەرژەوەندی کۆمپانیای "ئێرسلینک" و دژی وەزارەتی پەیوەندییەکان، کە ڕێگەپێدانی لە بەرژەوەندی ئەو کۆمپانیایەدا ڕاگرت کە گرێبەستی گەندەڵی درێژخایەنی لەگەڵ وەزارەتدا هەیە کە لە ساڵانی پێشوودا واژۆیان کردووە".
